غير مصنف

خێمەی نەوفەل و خێمەی حازم

02/09/2018

خێمەیەکی خراپی دڕاو کە شیاو نیە بۆ نیشتەجێ بوون ، هەمو ئەوانەی لەدەوروبەری ڕودەدەن دەبێتە هۆی ترس وتۆقین ، لەو خێمەیەدا دایک و باوکێک و شەش منداڵ دەژین ، کەمێک لەولاترەوە خێمەیەکی(VIP) دانراوە کە تەنیا خەریکی بەخشینەوەی وتەی درۆن.

لە خێمەی یەکەمدا پیاوێک بە ناوی حازم محمد و چوارمنداڵەکەی دەژین “ماوەی دووهەفتەیە من وخێزانەکەم گەڕاوینەتەوە بۆ گەڕەکەکەمان (عبدوخوب) لە شاری موسڵی کۆن، خێمەیەکمان هەڵداوە لەبەردەم ماڵەکەماندا کە بەهۆی بۆردومانەوە وێران بوە لە جوارچێوەی پرۆسەی ئازادکردنی موسڵی کۆندا” حازم وای وت.

لەم باس و خواسەدا بوین بینیم خێزانەکەی حازم فرمێسک بەخوڕلە چاوانی دێتەخوارێ و سەیری سەرەوەدەکات بۆ وەستاندنی ئەو “نەزیف”ە ، لەڕاستیدا نەدەگریا، ئەو دوکەڵەی کە بەرزدەبویەوە خەریک بوو دەیخنکاند، دوکەلەکە لە ئاگری چێشتخانەکەوە بەرزدەبویەوە کە لەژێر خۆرێکی سوتێنەردا و لە ٤٥ پلەی سەدیدا بو، بۆ ئامادەکردنی خواردن لە چێشتخانەیەکدا کە پێک هاتبو لە ئاگردانێکی بچووک و دو بەرد کەتێیدا بون!

لەخێمەکەدا کە گەرما کوڵاندبوی منداڵەکان دەهاتن ودەچآوون و لە چاوەڕوانی پێگەیشتنی خواردنەکەدابون!

” من تەواو دڵتەنگم بەهۆی ئەوجەنگەی کە لەم کۆتاییانەداڕویدا، حەوت کەسم لەخێزانەکەم لەدەستدا، لەدوای ڕوخانی خانوەکەمان لە تەموزی ٢٠١٧ بەبێ نەوا ماوینەتەوە، پاشان کە تەنها یەک ژوورمان بەکرێ گرت لەلای ڕاستی خانوەکەوە، ئێمەش ١٥ کەسین، من و مێردەکەم و منداڵەکانم وخێزانی منداڵەکانم و نەوەکانیان، ئێستاش گەڕاوینەتەوە بۆ خانوەکەمان کە تەنها یەک پارچە بەردو بلۆکەو هیچی تر” ئەمە وتەی ئەو ئافرەتە بو کە بەدەم عارەق سڕینی بەردەم گەرماکەوە دەدوا بۆمان.

لەموسڵی کۆندا کە ڕوبەڕوی داڕوخانێکی زۆر بۆتەوە ئەمە تاقەخێمەیە کە دەبینرێت، هەزاران خانو تەخت بون لەگەڵ زەویدا بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا وهێزەعێراقییەکان و تەقینەوەکانی داعش لە چوارچێوەیەکی داخراود، لەماوەی چوارمانگدا، ڕاپۆرتە نێوەدەوڵەتییەکان ژمارەی خانوە ڕوخاوەکان بە ١٢ هەزار ئەژماردەکەن، کە لە ٪٨٠ ی یان دەکەوێتە لای ڕاستی شارەکەوە.

لەکاتی قسەکردنمان لەگەڵ حازم و خیزانەکەی ئۆتۆمبیلێک لەبەردەم خەیمەکەدا ڕۆشت، کەمێک لەولاترەوە وەستا، ڕوانیمان شۆفێرەکەی کوڕێکی گەنجە کە عەلاگەیەک گۆشتی بەدەستەوەیە و دای بەحازم، ئەمە بەشێکە لەویارمەتیانەی کەدەدرێن بە هەژاروزیان لێکەوتوانی جەنگ.

پیاوەکە وخێزانەکەی لەوخێمەیەدا ناژین بۆئەوەی کیسێک برنج یان گۆشت یان پەتاتەیان دەست بکەوێت، بەڵکو دەیانەوێت “فشاربخرێتەسەر حکومەت وڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکان بۆچاککردنەوەی خانوەکەیان”

حازم لەسەر پاشماوەی ماڵەکەی وەستاو بە کوڵ گریا ، “هەموو یادگاریەکانم لێرەیە، لێرە لەدایک بووم و ٥٢ ساڵی تەمەنم بەڕێ کرد، ئەم ماڵە باوکم بونیادی ناوەو لەگەڵ دایکمدا تیای ژیاوە و پاشان بۆ ئێمە ماوەتەوە ،بۆیە لێرە ئەمێنمەوە تا دوبارە بونیاد دەنرێتەوە”.

بەڵام خێمەکانی نۆفل، مەبەستم پارێزگاری نەینەوایە بەڕێز نۆفل عاکوب، کە ڕیزێکی بە کۆتایە چەند مانگێک لەمەو پێش لەسەر زەوی مزگەوتی پێغەمبەر جەرجیس هەڵدراوە وە وەک خێمەیەکی VIP دادەنرێت لە چاو خێـمە وێرانەکەی حازم.

خێمەی نۆفل، ئامانجی دروستکردنی ئیدارەکردن و کۆکردنەوی هەوڵەکانی بونیاد نانەوەی شارە کۆنەکە بوو، بەڵام راستیەکان لە ئاستی کەم ئەکاتەوە، کە تەنها بەڵێنی هەوایی لێ دیارە، وە تا ئێستا هیچ دەرەنجامێکی نیە.

یەکێک لە فەرمانبەرەکانی لە کارگەکە کار دەکەن –داوای کرد ناوی پارێزراو بێت، کە بەڕێز پارێزگار داوای لە پیاوانی کار و بازرگانەکان کردوە تا ئاسانکاری لە بونیادنانەوەی خانوە وێران کراوەکان بکەن، وە زۆریان بەڵێنیان داوە و تەنها کەمێکیان جێبەجێیان کردوە، لە سەرەتای دەرکەوتنی خێمەی نۆفل و تا ئێستاش تەنها چەند ماڵێکی کەم نۆژەنکراونەتەوە بە هەوڵی تایبەتی نەک هەوڵی حکومەت.

کەواتە وەک خێمەیەکی سواڵکردن وایە، ئەگەر هەڵمەتی نۆژەنکردنەوە و بونیاد نانەوە بە خۆیەوە نەبینێ لەلایەن حکومەتەوە، بەڵام فەرمانبەرەکانی کاری تێدا دەکەن رؤڵێکی هەماهەنگی و هاندەرانە دەدەن بەرامبەر کۆمپانیا و دەوڵەمەند و بازرگانەکان،ئەمەش بە دڵنیایەوە کارێکە رێکخراو نیە بە قەبارەی ئەو تێکدەریەی لە شارەکەدا ڕوی داوە، بۆیە چاوی حازم و هاوسەرەکەی چاوەڕوانی هیچ شتێک لە خێمەی VIP  ناکەن، بەڵام لە ڕاستیدا چاویان لەسەر ڕێکخراوەکانی مرۆڤ دۆست و خۆبەخشەکانە، وە ئەگەر هەوڵەکان تەنها ئەوانەی حکومەت بن، شارەکە بۆ چەندین ساڵیتر بونیاد نانرێتەوە.

 

رأيكم / ن حول هذا الموضوع يهمنا ، يمكنكم / ن التعليق مباشرة على صفحاتنا في مواقع التواصل الاجتماعي كما يمكنكم/ ن الاتصال بنا عبر الايميل أو رقم الواتساب.

اشترك/ي في نشرتنا الإخبارية حتى لا تفوتكَ/كِ آخر المقالات
اشترك/ي في النشرة الإخبارية
انضم/ي لمجموعت الواتساب حتى لا تفوتكَ/كِ آخر المنشورات
انضم/ي لمجموعة الواتساب

اشترك في نشرتنا الإخبارية

Created by Mohammed Ali