بۆسنه‌و موصڵ له په‌نجه‌ره‌ی جه‌نگه‌وه
گه‌ڕان به دوای پڕۆژه‌ی ئاشتی له‌و شارانه‌ی زوخاوی زۆریان چێشتوه به‌ده‌ست جه‌نگ و شه‌ڕی چه‌كداریه‌وه، له سه‌ره‌تادا له هه‌وڵێكی بێهوده ده‌چێت، ئایا ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی په‌له‌یان كرد له ئاشتی ده‌توانن وانه‌مان پێبده‌ن له چۆنێتی پێكه‌وه ژیان و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێمه‌دا هات؟ به‌ڵێ. ئه‌وان باشترینن له وانه‌دان ئه‌گه‌ر بتوانین تێی بگه‌ین.
من و كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس له نه‌ینه‌وا فرسه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ ڕه‌خسا بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك سه‌ردانی بۆسنه‌و هه‌رسك بكه‌ین، بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ئه‌زمونی میله‌تێك و شارێك دوای جه‌نگ.
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی بۆسنه‌و هه‌رسكه‌وه ده‌یزانم ئه‌وه‌یه كه مه‌یدانێكی جه‌نگ و كوشتار‌و پاكتاو و پێشیلكاریه دژ به ژنان… سه‌رچاوه‌ی ئه‌م زانیاریانه‌شم له وسروده ئاینیانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت كه له موصڵدا بره‌وی په‌یداكردبوو له‌ڕیگای ئه‌و وتار‌و كۆرانه‌ی ده‌به‌سترا له مزگه‌وتی شاره‌كه‌داو بانگخوازه‌ئاینیه‌كانه‌وه به ده‌نگێكی توڕه‌وه ده‌وترانه‌وه، هه‌ر ئه‌و ده‌نگانه‌ش هاواری هیواخوازی سه‌ركه‌وتنی موسڵمانانی بوسنه‌و ژن و منداڵه‌كانیان ده‌كرا.
فرۆكه‌كه‌مان له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی بچوك له پایته‌ختی بۆسنه‌ی سه‌رایڤۆ نیشته‌وه، تاریكی شه‌و هه‌موو شتێكی ڵیڵ كردبوو، ته‌نانه‌ت شێوی ئه‌و شوفیره‌ش كه گه‌یاندنیه هوتیله‌كه‌مان ڕۆشن نه‌بوو، كاتێك شوفێره‌كه زانی له عێراقه‌وه هاتووین زمانی كرایه‌وه‌و ده‌ستی كرد به گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وریه‌كانی جه‌نگ، ڕه‌نگه هه‌ستیكردبێت كه‌سانێك هه‌ن دڵی بده‌نه‌وه یان تێبگه‌ن له‌وه‌ی كه باسی ده‌كات، چونكه كوڕانی پاشماوه‌ی جه‌نگ له‌یه‌ك ده‌چن.
” لێره شه‌ڕی قورس ڕویاندا، لێره مجزه‌ره‌یه‌ك ڕویدا، ئه‌مه‌ش خه‌تی یه‌كترنه‌بڕینی هه‌ردوو به‌ره‌ی شه‌ڕكه‌ره”، شۆفێره‌كه له پشت په‌نجه‌ره‌ی سه‌یاره‌كه‌یه‌وه به په‌نجه‌كانی ده‌ستی ئاماژه‌ی به چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك دا ” سه‌یر بكه‌ن هێشتا پاشماوه‌ی شه‌ڕه‌كان هه‌ندێك له دیواره‌كانی نه‌خشاندووه”، ئێمه‌یه‌ك كه له نێو دوو به‌ره‌ی جه‌نگی موصڵ ڕزگارمان بووه به‌پرسیاره‌كانمان زیاتر شۆفێره‌كه ده‌بزۆێنین.
كاتێكیش دواهه‌مین جانتاكانمانی له سه‌یاره‌كه‌ی داگرت وتی: ئومێده‌وارم كاتێكی خۆش لێره به‌سه‌ر به‌رن چونكه وه‌ك ده‌بینن جه‌نگ كۆتایی هاتووه.
له هۆتێل هولیدای (كه جێگای نیشه‌جێبونمان بوو) كه بنكه‌ی قه‌ناس به‌ده‌ستان بووه له كاتی جه‌نگدا (1992- 1995) فزولیه‌تم به‌كێشی كردم كه ڕه‌نگه باڵكۆنی ئه‌و ژوره‌ی تیایدا نیشته‌جێم شوێنێك بو بێت بۆ كوشتنی چه‌نده‌ها خه‌ڵك، له هوتێله‌كه‌م هاتمه خواره بۆئه‌وه‌ی ئه‌و شاره ببینم كه تفه‌نگ و شه‌ڕ سوتاندویه‌تی.
كاتژمێر ده‌ی ئێواره بوو به‌كاتی سه‌رایڤۆ، ئاوڕم له‌راست و چه‌پی خۆم دایه‌وه، به هێواشی به‌ره‌و ناوه‌ندی شاره‌كه ڕۆیشتم، ئارامی بێده‌نگی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا له‌م كاته‌دا، ڕاوه‌ستام سه‌یری كه‌نیسه‌یه‌ك و مزگه‌وتێك و باخێكی گشتیم كرد كه دوو عاشق ماچی خۆشه‌ویستیان تیادا ده‌گۆڕیه‌وه له ته‌نیشتیشیانه‌وه گروپێكی موسیقی هه‌بوو كه ئاوازیان لێده‌دا به چه‌پڵه‌وه، بۆمن ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی ڕۆشن بوو كه ژیان لێره به ئاشتیانه تێده‌په‌ڕێت.
وێنای بۆسنه‌و هه‌رسكی “كه‌ره‌ساتبار” كه له زه‌ین و مێشكمدابوو ورده ورده دوپوكایه‌وه، ئه‌و شاره‌ی تیایدا نیشته‌جێبووین به ڕاستی جوان بوو، فه‌ره‌یی و فره‌ڕه‌نگیه قوڵه‌كه‌ی به كێشی كردم، بۆیه ده‌ستمكرد به به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ شاره‌كه‌م موصڵ، سرایڤۆ فره‌پێكهاته‌ییه‌كی جوانی تیادایه، مزگه‌وت و كه‌نیسه‌كان له‌نزیك یه‌كتریه‌وه‌ن كه مێژوه‌كه‌یان ده‌گه‌رَێته‌وه بۆ صه‌دان ساڵ، به‌ڵام له وه‌رزی كێشمه كێشمه ناوخۆیه‌كان هه‌ر ئه‌م شوێنانه ئاڵوگۆر ده‌بن به ویستگه‌ی تۆپ و تفه‌نگه‌كان.
یه‌كانگیری نێوان قه‌وسه‌كان ( ئاماژه‌یه‌كی نه‌خشه‌سازی ئیسلامی رۆژهه‌لاتیانه) له‌گه‌ڵ سێگۆشه‌كان ( ئاماژه‌یه‌كی مسیحی ئه‌وروپی) له سه‌رایڤۆ زۆر ڕۆشنه، به‌ڵام له موصڵ قه‌وسه‌كان ڕوبه‌ریِكی زۆر فراوانیان گرتۆته‌وه كه بواری لێكدانه‌وه‌ی درێژی نه‌هێشتۆته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه كه بڵێن كه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له زیاتر له 1400 ساڵه‌وه فه‌ره‌یی و هه‌مه‌ره‌نگی دینی خنكاندووه ( به‌تایبه‌ت دینی مه‌سیحی كه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له‌وێدا هه‌بووه).
له پشت ئه‌م وێنه ڕوكه‌شیانه‌ی سه‌رایڤۆوه، چه‌نده‌ها به‌رمیل باروت خۆیان حه‌شارداوه، بیره‌وه‌ری ساڕ‌ێژ له وێنه‌ی كوشت وكوشتار و په‌لامار و پێشێلكاری هه‌یه، هه‌ست كردن به زوڵم و و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری ئینتقالی بوونی هه‌یه، ئه‌م جگه له نه‌بوونی دڵنیایی بۆ ئاینده، كه ئه‌مه‌ش پێده‌چێت خاڵه هاوبه‌شه‌كانی شاره ڕزگاربوه‌كان بێت له جه‌نگ.
له بۆسنه‌و هه‌رسك هه‌ستكردن به زوڵم زۆرداروی نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری رۆشنه، ” زۆرێك له ئه‌میری جه‌نگه‌كان چه‌كه‌كانیان گۆریوه‌ته‌وه به چڵه زه‌یتون، بگره بونه‌ته شه‌ریكی ده‌سه‌لاتیش”! ئایا به‌م شێوه‌یه ئارامی به‌دی دێت؟
له موسڵیش هه‌ستكردن به نه‌بونی دادپه‌روه‌ری ئینتقالی بوونی هه‌یه، شاره‌كه به شێوه‌یه‌كی ترسناك داڕوخاوه، هه‌زاره‌ها كه‌سی سیڤیل كوژران له‌سه‌ر ده‌ستی رێكخراوی “داعش” و به‌هۆی پرۆسه سه‌ربازیه‌كانه‌وه كه له ته‌شرینی یه‌كه‌می 2016 وه تا ته‌موزی 2017 به‌رده‌وام بوو، “داعش” هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێكهاته ئاینیه‌كانی كرده ئامانج بۆ پاكتاوكردنیان( یه‌زیدیه‌كان و مه‌سیحیه‌كان و شه‌به‌ك و توركمانه شیعه‌كان)، كوشتن و ڕفاندنی ژنان و كچانی یه‌زیدی و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتن و كۆچپێكردنی زۆره‌ملێ نمونه‌یه‌كن له و نمونه زۆرانه.
تا ئێستا وپلان و نیه‌تێكی ڕاسته‌قینه نییه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه بۆ چه‌سپاندی دادپه‌روه‌ری ئینتقالی له ڕێگای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی مادی و مه‌عنه‌وی و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كه‌و خودی ئینسانه‌كانیش، تا ئێستاش زۆرێك له ناوچه‌كان پێویستیان به چه‌سپاندنی ئاسایش و ئارامی هه‌یه له باشور‌و رۆژئاوای موصڵ، پێویسته پرۆژه‌هایه جێبه‌جێبكرێت كه هه‌ناسه بگێرێته‌وه بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتی نێوان پێكهاته‌كانی موصڵ، به تایبه‌تی له شنگال و ته‌لعفه‌رو ده‌شتی نه‌ینه‌وا.
برینه قورسه‌كانی جه‌نگ و كێشمه‌كێششه‌كانی بۆسنه هێشتا به باشی تیمار نه‌كراون سه‌ڕه‌ڕای تێپه‌ربوونی 17 ساڵ به‌سه‌ریدا، ئه‌و ژنانه‌ی ئیغتیصاب كراون ئێستا داپیره‌ن به‌ڵام بژاری پێكه‌وه ژیان هێشتا له‌به‌رده‌مدا ماوه‌ته‌ه‌وه‌و ئه‌گه‌ری بونیاتنانه‌وه‌ی هه‌یه.
لێره له موصڵ هێشتا برینه‌كان خوێنیان له‌به‌رده‌ڕوات، شۆرشی توڕه‌یی هێشتا به‌ربڵاوه هه‌رچه‌نده مه‌ترسیه‌كانی ئینتقام و توندوتیژی كه‌میكردوه، بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و لاپه‌ڕه تاریكانه پێویسته سوود له ئه‌زمونه‌كانی پێكه‌و ژیانی ئه‌و شارانه وه‌ربگرین كه توشی به‌ڵای شه‌ڕو پێكدادان بوون.
به‌شترین گه‌لان كه ئاماده‌یی بیری پێكه‌وه‌ژیانیان هه‌بێت ئه‌و گه‌لانه‌ن كه له‌كێشمه‌كێشم و شه‌ڕی ناوخۆیدا ژیاون، پێویستمان به گه‌ڕاندنه‌وه‌و بنیاتنانی سه‌رله‌نویێی پێكه‌وه ژیانه پاش ئه‌وه‌ی تیرۆر‌و توندڕوی دینی و قه‌ومی دووری خسته‌وه لێمان، كاتێكیش ئه‌م پیكه‌وه ژیانه‌مان بنیاتنایه‌وه پێویسته پارێزگاری لێبكه‌ین به به‌رجه‌سته‌ترین شێوه.