قەنتەرە..خەونێک کەزووهاتەدی

لەگەڵ دەنگی عودەکەدا قاوەخانەی ڕۆشنبیری
قەنتەرەکرایەوە لەناوەڕاستی شاری موسڵ ،بەئامادەبونی ژمارەیەکی زۆری تامەزرۆیانی
قاوەخانەکە.

ساڵح ئەلیاس سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی
قەنتەرەوتی “تێچویەکی گەورەی نەبوبەڵام لای گەنجانی موسڵ مانەیەکی زۆردەدات

قاوەخانەکە بەشیوەیەکی تەقلیدی دروست
نەکراوە،جگەرەکێشان قەدەغەیە وەئافرەتانیش ڕٶڵێکی فرنگیان هەیە لەبەشداری
چالاکییەکان.

هەروەها ئەلیاس وتی “قاوەخانەکە وەک
دوانگەیەکی ڕۆشنبیری وایەکەتیرۆربۆماوەی سێ ساڵەلەموسڵداونی کردبو، جێگایەکی
هەمەڕەنگە کەهەموڕەمزەکان لەخۆدەگرێت وەپەیاممان پێکەوەژیانە کەلەڕێی
هونەرومۆسیقاوە گوزارشتی لێدەکەین”

سامی نەسیم،لە بەغداوەهاتۆتەموسڵ
بۆمەڕاسیمی کردنەوەی قاوەخانەکە ولەگەڵ خۆیداعودەکەی هێناوە بۆژەندنی
کەساڵانێکەئەم شارە مردن وتیرۆردەنگی هونەریان کپ کردبو، نەسیم
چەندپارچەمۆسیقایەکی ژەندکەبویەهۆی شکاندنی ئەوبێدەنگییەی کەچوارساڵەموسڵی
داگیرکردوە ،کەگوزارشتی لەخۆشحاڵی نەسیم دەکرد بەئامادەبونی لەموسڵ پاش دابڕانی
لەموسڵ بۆماوەی دوساڵ

لیان قودسی خاوەنی پڕۆژە ،دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەکردنەوەی قاوەخانەکەو
نهێنی بەشداریکردنی درکاند.

لەوتەیەکیدالیان قودسی لەبەردەم ئامادەبوان
وتی “پاش پڕۆسەی ڕزگارکردنی موسڵ چاودێری چالاکی گەنجانم دەکرد لەموسڵ
،وەشارەکەبەرەوباشبون دەچێت وەهیواخوازم کە بەشداربم لەگۆڕانکارییەتازەکان”

کتێبخانەیەک لەناوقاوەخانەکەداهەیەکەگۆشەیەکی تایبەتی بۆتەرخان کراوە
،وەسەرپەرشتیارانی کتێبخانەکەدەڵێن برەودان بە خوێندنەوەلەکارەسەرەکییەکانی
قاوەخانەکەیە بۆبڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری خوێندنەوەلەناوگەنجانی
موسڵدا.کتێبخانەکەسەدان سەرچآوەی جیاوازی لەهونەروزانست وچیرۆک لەخۆگرتوە..

لیان قودسی لەدرێژەی وتەکانیداوتی”هەلێکی
باشەبۆکردنەوەی بەشێکی تری ڕۆژەکەم لەموسڵ سەرەڕای ئەوی کەهیچ نییەتێکم
نەبوبۆکردنەوەی لقێکی تری پڕۆژەکەم ،بەڵام بەخێرایی پەسەندم کردبۆئەوەی بەشداربم
لەپاڵپشتی کردنی شاری موسڵ.

چەتەکانی داعش تەواوی کتێبخانەکان
وکتێبەکانی شاری موسڵیان سوتاندکەگرنگترینیان کتێبخانەی ناوەندی شاری موسڵ بو
لەکاتی پڕۆسەی ئازادکردنی شاری موسڵ لەساڵێک بەرلەئێستا ..

لەپێناوبەڵگەنامەی کردنی ئەوماوەسەختەی کەموسڵی پێداتێپەڕی بەشێک
لەقاوەخانەکە تایبەت کراوەبە خستنەڕوی کەلوپەلەکانی ناوبەندینخانەکانی داعش لە شاری
موسڵ هەروەها پێشانگایەک بۆوێنەی کەسایەتیەکانی شاری موسڵ کەڕۆڵیان هەبوەلەدروست
کردنی مێژوی شاری موسڵ..

سەرپەرشتیارانی
قاوەخانەکە هیوادارن ببێتەناوەندێک بۆ ئەنجامدانی چالاکی وخول وببێتەجێگایەک بۆکۆبونەوەی
چالاکوانان وراگەیاندنکاران..

پڕۆژەکە لەلایەن ڕێکخراوی(پاڵپشتی میدیای
نێودەوڵەتی) ئەنجام دەدرێت ،کەبکەکەیان لەدانیمارکە،ڕێکخراوێکی ناحکومییە کاردەکات
لەسەرپاڵپشتی کردنی ڕاگەیاندنەناوخۆییەکان لەوولاتانەی کەلەجەنگ وململانێ وگۆڕانی
سیاسیدان.

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

زر الذهاب إلى الأعلى