شاهیدییەکان لەیادی چوارساڵەی کەوتنی موسڵ

لەهەموماڵێکدا چیرۆکێک هەیەکەتایبەتە بەکەوتنی موسڵ لەسەردەستی ڕێکخراوی داعش لە “١٠حوزەیرانی ٢٠١٤،ئەمڕۆ هەندێک پۆستم بینی کەڕۆڵەکانی موسڵ لەفەیسبوک کردبویان کەخۆیان شاهیدی ڕوداوەکان بون.
“ئەگەرهەزاران کتێب بنوسم هێشتا ناتوانێت گوزارشت لەوشەوەبکات” نەغام محمد وای نوسیبو، کەمەبەستی شەوی ٩/١٩ حوزەیرانی ٢٠١٤یو.
“هەموموسڵ بەرەوەهەرێمی کوردستان ڕای دەکرد بەپێ بەژن ومنداڵ وخاوەن پێداویستی تایبەت”
لەم ڕۆژەدا دەیان هەزار کەس لەهیزەکانی سوپاوپۆلیسی ناوخۆوپۆلیسی ئیتیحادی کشانەوە لەبەرامبەرسەدان چەکداری ڕێکخراوی داعش کەهاتنە ناوشارەوە لەلای خۆرئاواو ناوچە بیابانییەکانی خۆرئاواو باشورەوە.
لەژێرباڵی ئەو دۆخەی کە ئەگوزەرا شەپۆلێکی هەزاران کەسی لەخەڵکی موسڵ ونەینەوا کە لە ئیزیدیەکان و مەسیحییەکان وشەبەک بوون، بەرەو هەرێمی کوردستان ڕۆیشتن وەهەندیکیان نزیکترڕۆیشتن بەرەو ناوچە لادێنشینەکان وباشوروخۆرئاوای پارێزگاکە.
د.علی اغوان مامۆستای زانستە سیاسیەکان نوسیویەتی: پاش داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە موسڵم وەک شارێک دەبینی کەمردن لەهەمولایەکییەوە نیشتەجێ بوبێت، ڕۆژهەڵئەهات بەڵام جگە لە تاریکی هیچی ترم نەدەبینی، هەندێک لە تیرۆریستەکان بەناوشەقامەکانی موسڵداهاتوچۆیان دەکرد ، ئاڵا رەشەکەی داعشم دەبینی وەک ئەوەی دزوتاوانبارەکانی فیلمەکانی هۆڵیودم ئەبینی.
بۆیەک جاریش قسەم لەگەڵ هیچ داعشێکدا نەکرد بەڵام گویم لیدەبو بەزاراوەی سوری وسعودی وتونسی وزمانی ئینگلیزی قسەیان دەکرد.
لەوبارودۆخەدا تەواوی زانکۆو قوتابخانەکان و فەرمانگەکان وقاوەخانەکان داخران، کەرتە زانستی وخزمەتگوزاری وتەرفیهییەکان داڕوخان و دەستکرا بە گۆشەگیرکردنی خەڵک، بەم شێوەیە شاهیدییەکانی اغوان تەواوبوو.
لەم کاتەدا هەزاران شەڕکەر داعش لەڕێگەی تورکیا وسوریاوە هاتنە ناوموسڵ وە لەم ماوەیەدا پشتیان بەفرۆشتنی نەوت وئاسارو سەرانە وغرامە بەستبو بۆ چالاکییە تیرۆریستییەکانیان.
هەروەها سەعد عامر لەیادی کەوتنی موسڵدا لەسەر ئەنجامەکانی دەست بەسەردا گرتنی موسڵ نوسیویەتی، “پاش ئەوە، داعش شەبەکەی مۆبایل وئینتەرنێتی پچڕاند وەئاگاداری خەڵکی کرد کە وازلە مۆبایل وسەتەلایت بهێنن ئەمەش بۆ پچڕاندنی پەیوندی موسڵ ودنیای دەرەوە ودروست نەبونی شانەی بەرگری لەشارەکەدا”
بەهۆی برسێتی وبێکارییەوە حاڵەتی دزی وکوشتن وفڕاندن زۆربوبو بەڵام لەژێر فریوی میدیادا، زۆرکەس خەلەتێندرابون بەبونی ئارامییەکی درۆینە کە لە ڕێگەی بلاوکراوەیەکی داعشەوە دەیانبیست کە لە یەکێک لەبیاناکانی زانکۆی موسڵ وراگەیاندنی داعشەوە دەیانبیست کە بەردەوام خەریکی بڵاوکردنەوەی فیلم وشەڕەکانی داعش بون.
ڕێکخراوی داعش سەدان مزگەوت وپەرستگاو شوێنی ئەسەری ومیژوییان تەقاندەوە ، حوکمی کوشتن ودەست بەسەرداگرتنی ماڵ وموڵکیان بۆهەزاران هاوڵاتی دەرکرد،کارەساتی بەردوامیان بەسەرشاردا هێنا کە تا ئێستاش بەردەوامە، بەڵام لێپرسینەوە لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی ئەمنی وسەرکردەیەک نەکرا لەسەر ئەوەی کە ڕویدا.
بۆیە تائێستاش داواکاری هەیە بۆ جوڵاندنی دۆسییەی موسڵ، وە لیپرسینەوە لەبەرپرسەکان لەسەرئەو شکستە، حەکەم دلێمی چالاکوانی مەدەنی داوای لێپرسینەوە لە هەموئەو نا پاکانە دەکات کە شارەکەیان تەسلیم بە داعش کرد لە بەرپرسە سیاسی وعەسکەرییەکانی موسڵ، وە داوای لە سێدارەدانی هەموو تاوانبارەکانی کرد کە بونەتە هۆی ئاوارەبونی ٥ ملیۆن کەس وشەهیدبونی ١٨ هەزارکەس وبرینداربونی ٣٦ هەزارکەس”
ڕزگارکردنی موسڵ تەواونابێت تادەرس وەرنەگرین وپارێزگاکە ئاوەدان نەکەینەوە لەروی فیکری وشارستانییەوە، دلێمی کۆتایی بەقسەکانی هێان.
تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی یەکەم هۆکاربون بۆ بەرگری وناڕەزایی دژی دەوڵەتی داعش، ئەمڕۆش بەردەامە بۆ ئەنجامدانی هەڵمەت لەدژی توند ڕەوی و دووبارەبونیادنانەوە، هەروەک کراوەیە بەڕوی شاهیدەکانی کەوتن وجەنگ لەموسڵدا.

مقالات ذات صلة

‫10 تعليقات

  1. I really love your website.. Excellent colors & theme.
    Did you make this website yourself? Please reply back as I’m trying to create my very own blog and would like
    to learn where you got this from or just what the theme is
    named. Thanks!

  2. You actually make it seem really easy along with your
    presentation but I in finding this topic to
    be really one thing which I believe I might never understand.

    It sort of feels too complicated and extremely
    broad for me. I’m having a look forward in your next publish, I will try to get the dangle of it!

  3. Hi friends, how is everything, and what you would like to say about this article, in my
    view its actually amazing in favor of me.

  4. I’m not that much of a internet reader to be honest
    but your blogs really nice, keep it up! I’ll go ahead and bookmark your website to come back in the future.
    Many thanks

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

زر الذهاب إلى الأعلى