لێكتێگه‌یشتن و گفتۆگۆی كۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرركات لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆ به‌رفراوه‌نه‌كان له كۆمه‌ڵگاكاندا ده‌یانگه‌ینێته خاڵی هاوبه‌ش، كه ئه‌مه‌ش مانای لێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تیه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی جیاوازیه‌كان و خاڵه هاوبه‌شه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هه‌ندێك له ئه‌زمونه‌كان به‌ره‌و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌تۆنۆمی كه‌مایه‌تی چوون وه‌ك له ئه‌زمونی ئیرله‌ندای باكوردا ده‌رده‌كه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی وڵاتی به‌ریتانیادا، یان گه‌یشتن به شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ته‌وافقی وه‌ك ئه‌زمونه‌كانی وڵاتانی به‌لجیكا و سویسرا.
له‌كاتی نه‌گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر له ڕێگای گفتوگۆشه‌وه هه‌ندێك له ئه‌زمونه‌كان گه‌یشتونه‌ته شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی نێوده‌وڵتی وه‌ك ئه‌زمونی ته‌یموری شه‌رقی له گه‌ڵ ئه‌نده‌نوسیا، یان وازهێنا له به‌شێك له خاكه‌كانیان وه‌ك ئه‌زمونی سه‌نغافوره له‌گه‌ڵ مالیزیادا.
ئه‌وه‌ی لێكگه‌یشتن پته‌وتر ده‌كات بوونی ئاره‌زوی گفتوگۆكردن و ئیراده‌و جدیه‌ته، پێش ئه‌مانه‌ش بونی كه‌سایه‌تیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به‌هێزه كه توانای بڕیاردان و پابه‌ندكردنی هه‌موانه‌وه‌یه پێی، كه‌سایه‌تیه‌ك كه كاریزمای خۆی هه‌بێت، كه‌سایه‌تی غاندی له كۆمه‌ڵگای هنددا كاتی خه‌بات كردنی بۆ سه‌ربه‌خۆیی دوو هۆكاری گرنگ بوون بۆ ئارامی كۆمه‌ڵگای هنددا كه له لێواری ته‌قینه‌وه‌دا بوو به‌تایبه‌تی دوای جیابونه‌وه‌ی پاكستان لێی، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی نیلسۆن ماندیلاش رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو له دڵنیابوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای باشوری ئه‌فریقا و به‌ده‌ستهێنانی ئیستقرار دوای ئه‌زمونی ئاپارتایدی ڕه‌گه‌زی و ئه‌م ڕۆڵه‌ی ماندیلاش له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا زۆر به ڕونی دیار بوو.
ئایا موصڵ پێویستی به صه‌فقه‌یه‌كی ته‌وافقی هه‌یه
بۆ گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنێكی ڕاسته‌قینه به پشت به‌ستن به ئه‌زمونه هاوچه‌رخه‌كان، به جێهێشتن و كۆتایی هێنان به كاریگه‌ریه‌كانی جه‌نگ و شه‌ڕه ناوخۆكان و سفر كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له نێوان لایه‌نه به‌رانبه‌ره‌كان، زۆركات پێویستی به ته‌نازولاتی هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه هه‌ندێك جار ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ش كه ئه‌زمونی زۆر و ئیستقراریشیان تیادایه په‌نا بۆ ته‌نازولات ده‌به‌ن له ڕێگای صه‌فقه‌ی میژوی له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانیاندا.
نمونه‌ی ئه‌مه‌ش ڕێكه‌وتنی (هه‌ینی گه‌وره) یان ڕێكه‌وتنی بلفاست(1998) كه له نێوان ئینگلتراو كۆماری ئیرلندادا و پارته‌كانی ئیرلندای باكوردا كرا، كه به پێی ئه‌وه شه‌ری ناوخۆیی ئیرله‌ندا كۆتایی پێهات. هه‌روه‌ها ڕێكه‌وتنی دایتۆن (1995) كه كۆتایی هێنا به جه‌نگی بۆسنه‌و هه‌رسك كه ماوه‌ی چوار ساڵی خایه‌ند. هه‌روه‌ها ڕێكه‌وتنی تائیف (1990) له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی لوبناندا كه كۆتایی هێنا به شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته كه ماوه‌ی (15) ساڵی خایاند، هه‌روه‌ها ڕێكه‌وتنی دۆحه كه وڵاتی لوبنانی پاراست له‌وه‌ی جارێكی تر توشی شه‌ڕی ناوخۆ ببێت .
ڕه‌نگه هه‌ندێك بڵێن ئه‌م ڕێكه‌وتنامانه ئاگره‌كه‌ی كوژانده‌وه به‌ڵام سوته‌وه‌كانی نه كوژاندۆته‌وه، ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆیان چێشتوه باش تێده‌گه‌ن تیماركردنی برینه‌كان باشترین ڕێگایه بۆ گه‌یشتن خاڵی هاوكاریكردن، كه وا له‌لایه‌نه سیاسیه‌كان و كۆمه‌ڵگا ده‌كات بۆ تێگه‌یشتن له مانای ئیسقرار كه یه‌كێكه له و هه‌لومه‌رجانه‌ی لێكتێگه‌یشتن گفتوگۆ ده‌خولقێنێت و ڕێده‌گریت له دوباره بوونه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ‌و هه‌ره‌شه‌ی پێكه‌وه نه ژیان.
شاری موصڵ هێشتا به‌هۆی برینه‌كانیه‌وه ده‌تلێته‌وه به‌هۆی ئه‌و داڕوخانه‌ی توندڕه‌وی به‌جێی هێشوه هه‌روه‌ها ئه‌و لێكترازانه گه‌وره‌یه‌ی له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا توشی بووه، موصڵ ئێستا له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆ هه‌یه، دابه‌ش بونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی له نێوان ئاواره و نا ئاواره‌دا بۆته مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئیستقراره له رزۆكه‌كه‌ی، پیویستی میزی گفتگۆی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی ساز بدرێت بۆ گۆڕێنی ئه‌و ئیسقراره له رزۆكه به پێچه‌وانه‌كه‌ی و به رقه‌راركردنی ئاشتیه‌كی به‌رده‌وام.
* مامۆستای بیری سیاسی له زانكۆی موصڵ